کوردستان

هەنگاوی بەپەلە لە بەغداوە بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەستیپێكرد

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای 70 رۆژ لە دابەشنەکردنی مووچەی هەرێم بە هۆی پابەند نەبوونی هەردوو حکومەتی ناوەند وهەرێم بە یاسای بوودجە و دەستوورەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دەكات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبكەن، پەرلەمانتارێکیش لەو بارەیەوە دەڵێت "داوامان کردوە پرسی مووچە بخرێتە پەرلەمانەوە".

ئەمرۆ شەممە 12ی تەمووزی 2025  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە، پێویستە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پابەندبن بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لای خۆیەوە، دارا سێکانییان، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی تایبەت دا بە نهانیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ دا واژۆمان کۆ کردەوەو داوامان کرد پرسی مووچە بخرێتە پەرلەمانەوە .

ئاشکراشیکرد، داوایان کردووە، رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو لایەنانە بگیرێتە بەر کە کەمتەرخەم بوون لە  پرسی مووچەی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە لە پەرلەمانەوە دەستیان كردووە بە فشارلە هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم  بۆ ئەوەی بەپەلە كێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەربكەن.

ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و فراكسیۆنە كوردییەكان جگە لە پارتی بەشداریی كۆبوونەوەكەیان كرد.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.