مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی کە میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە، پارتی بە هۆی راگرتنی مووچەی هەرێم، لە عێراق دەکشێتەوە، ئەمرۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لەبارەی كێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی کۆبوەوە و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپارد، ناڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرسه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی تەمووزی 2025 مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سه‌رۆكی حزبه‌كه ، و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سه‌رۆكی حزب و فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پیرمام كۆبوه‌وه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی وبڕیاردرا به ڕاسپاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كان بكات.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاردراوه به ڕاسپاردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی له‌كاتێكدایه زیاتر له 70 ڕۆژه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنەگرتووە و لە نوێترین پێشهات دا وەزیری نەوتی عێراق ئەمرۆ رایگەیاند، لە سەر زۆربەی خاڵەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن بەڵام لە سەربری بەکار هێنانی ناوخۆناکۆکن و چاوەرێی هەرێمی کوردستان دەکەن.
|