کوردستان

(نها نیوز) زانیاری ورد لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم بڵاودەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەندامێکی ڕێکخراوی CPT دەڵێت"لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو تورکیا نزیکوی دوو هەزار هێرشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە"، دەشڵێت"ژمارەی هێرشەکان لە مانگی حوزەیراندا بە ڕێژەی (8٪) زیادیانکردووە".

كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی  تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی به‌ نها نیوزی راگه‌یاند" له‌ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتای مانگی حوزیران واته‌ مانگی شه‌ش توركیا هه‌زار و 678 هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و له‌ ئه‌نجامدا نۆ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی".

وتیشی "هێرش و بۆردومانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوون،  له‌ پارێزگای دهۆك هه‌زار و 484 هێرش و له‌ پارێزگای ‌ هه‌ولێر 140 هێرش و بۆردومان ئه‌نجامدراوه‌ له‌گه‌ڵ  54 هێرش و بۆردومان بۆ سه‌ر پارێزگای سلێمانی، به‌وه‌ش ژمارەی هێرشەکان لە مانگی حوزەیراندا بە ڕێژەی (8٪) زیادیانکردووە".

وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی سی پی تی ده‌ڵێت" بە هۆی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، (9) هاووڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی بە شێوەیەک (3) هاووڵاتی شەهید و (6) هاووڵاتی تری مەدەنی برینداربوون".

 

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.