کوردستان

پەرلەمانتارێک بەدیلەکانی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بۆ نها ئاشکرا دەکات

نهنایوز-هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بەدیلی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ نهانیوز ئاشکرا دەکات ودەڵێت" لە ئێستادا بۆ گفتوگۆ لە بەغداین و دبێت یەک هەڵوێست و پشوو درێژ بین".

گفتوگۆكانی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی نەوت و مووچە و بودجە نەگەیشتە ئەنجام، ماوەی (70) ڕۆژە موچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە  ولەمبارەوە غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی یەکێتی بە  ( نهانیوز)ی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و زۆرینەی فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداریی دانیشتنەکە دەکەن و لەناو کۆبوونەوەکە باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین".

سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانی هەرێم و بەغدا و ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد کە تەنیا بەدیلی هەرێم " گفتۆگۆیە" و بە "هەڕەشە" کێشەکان چارەسەر نابن.

وتیشی" دەبێت لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و گەیشتن بەچارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەتایبەت كێشەی مووچە یەك هەڵوێست و پشوو درێژبین ". 
 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.