کوردستان

ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆدەبێتەوە وبڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

گفتوگۆكانی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی نەوت و مووچە و بودجە نەگەیشتە ئەنجام، ماوەی (70) ڕۆژە موچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە، لەسەر ئەم پرسە بڕیارە ئەمڕۆ  شەممە بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و جێگرانی سەرۆكی پارتی، كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆببێتەوە و هەڵوێست بەرامبەر بەغدا وەربگرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیك جێگرانی سەرۆكی پارتی، كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆببێتەوە، بۆ گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرسی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداك كە لە ئێستادا بە بنبەست گەیشتووە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری كشانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت لە پرۆسەی سیاسی عێراق، هەموو هەوڵەكان لە گفتوگۆ و پێكهێنانی لیژنە و نێوەندگیری بێ ئەنجام بوون.

لە ئێستادا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵنەبژێردراوە، بەڵام سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری لای پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە پارتی قسەی كۆتایی لەسەر ئەو پرسە دەكات.

پێشتریش، ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاویكردەوە، لەمکاتەدا کە پارتی هەڕەشەی ئەوەدەکات ئەگەر ئەم کێشانە ئاوا بەبێ چارەسەر بمێننەوە، بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتوو نەکەن و لە پڕۆسەی سیاسی دەکشێنەوە، راپۆرتەکان دەڵێن، فوئاد حسێن بە سودانی وتووە، بارودۆخەکان لە کوردستان مەترسیدارن و ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەی سیاسییش لەئارادایە.

 

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.