کوردستان

یەکێتیی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات وپەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت "لە پرۆسەی سیاسی عێراق ناکشێینەوە".

بڕیارە سبەینێ شەممە 12ی تەمموز، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەى دووەم بۆ هەموارى یاساى دامەزراوەى نیشتمانی بۆ چاودێریى ئەتۆم و تیشکدانەوەى ماددە کیمیایی و بایۆلۆجییەکان دەکات.

هەروەها لە دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەى دووەم بۆ هەموارى سێیەمى قەرەبووکردنەوەى قوربانییانى دەستى رژێمى پێشوو کە بەشێک لە جەستەیان لە دەستداوە دەکات و خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى یەکخستنى نەخۆشخانەکانى کەرتى تایبەت دەکرێت.

بەپێی  زانیارییەکان زۆربەی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی تریش بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.

لەو بارەیەوە غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی بە میدیای یەکێتیی راگەیاند، لەپێناو چارەسەركردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان سەرجەم هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە و چارەسەری كێشەكان هەر بە دانوستان و لێكتێگەیشتن دەبێت.

ڕاشیگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پرۆسەی سیاسی عێراق ناکشێتەوە و پێیان وایە مانەوەو گفوگۆکردن بە چارەسەری کێشەکان دەزانن.

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.