کوردستان

قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ لە سلێمانی مێژوو تۆمار کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سلێمانی مێژوو تۆماركراو بە ئومێدێكی قووڵەوە بۆ ئاشتی و دیموكراسی بەردەوامدەبین لە پشتیوانیكردنی ئەم پڕۆسەیە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سلێمانی مێژوو تۆماركرا.

ئاماژە بەوەش دەکات، پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـە لە پێگەیەكی بەهێزەوە وەك بەشێك لە دەستپێشخەرییەكی گەورە بۆ ئاشتی، چەكەكانیان لەناوبرد.

هەروەها دەشڵێت "سلێمانی وەك شارێك كە بە دروستكردنی پرد و چارەسەركردنی ناكۆكی لەڕێگای دیالۆگەوە ناسراوە، ئەمڕۆ ئەم رۆڵەی خۆی زیاتر بەرجەستە كرد و بە ئومێدێكی قووڵەوە بۆ ئاشتی و دیموكراسی بەردەوامدەبین لە پشتیوانیكردنی ئەم پڕۆسەیە".

 

 

8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.