گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی (پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە) راگەیەندراوێکی لەبارەی چەکدانانەوە بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ هەینی، گرووپێکی گەریلا، لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنوری شارۆچكەی دوكان لە پارێزگای سلێمانی، لە چوارچێوەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی عەبدوڵا ئۆجەلاندا، لە رێوڕەسمێكدا چەكەكانیان دانا‌و ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بۆ رای گشتی و گه‌له‌كه‌مان
به‌ناوی گرووپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌وه كه بۆ خێراییدان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی پێكهێندراوه؛ سڵاو و رێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهێدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژوییه‌مان ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژویی جیاجیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشاوین، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌ی به‌رواری 19ـی حوزه‌یرانی 2025ـی‌دا بڵاویكردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی 27ـی شوباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كانی 12ـیەمین كۆنگره‌ی پەکەکەیه كه له رۆژانی 5-7ـی ئایاردا ئه‌نجامیدا. وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له‌پێناوی به‌كرداری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادیی و دیموكراسیی و سۆسیالیزمیمان، به رێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له ئامادەبوونی ئێوه‌دا، به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چه‌كه‌كه‌مان له‌ناوده‌به‌ین.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ده‌ڵێت: “بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن” و مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژوییه.
ده‌زانین كه تاوەکو ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك رۆژانه به قوربانیی گه‌وره و به تێكۆشانی بێوێنه به‌ده‌ستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له‌ئێستا به‌دواشه‌وه، هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وامده‌بێت. زۆر باش به‌م راستییه ده‌زانین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فكر و پارادایمی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌یه و متمانه‌مان به خۆمان و وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی هه‌ره‌وه‌زیمان هه‌یه.
له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی بره‌وی سه‌ندووه، ناوچه‌كه‌مان؛ رۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كاتێک زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتی هه‌یه، گرنگی و راست و هه‌نووكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوییه‌مان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین.
به‌و هیوایه‌ین كه هه‌موو لایه‌ك، ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراته‌كان، واتا سه‌رجه‌م گه‌لان و مرۆڤایه‌تی؛ د‌رك بە نرخ و بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتی و دیموكراتییانه‌یه‌مان بكه‌ن، تێبگه‌ن و رێزی لێ‌بگرن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بانگ له سه‌رجه‌م هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، رێز له مافه ره‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن.
بانگه‌وازی له گه‌لان به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، رۆشنبیر، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی راست له‌م هه‌نگاوه مێژوییه‌مان بگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌مان بن. هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین بۆ ئازادیی جه‌سته‌یی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین.
بانگه‌وازیش له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی راست تێبگه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناغه مێژوییه‌ی ئێستا و ئه‌م پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستیپێكردووه و ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، رێكخستنی و چالاكییدا به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێبكه‌ن و بره‌و به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن.
زوڵم و داگیركاری كۆتاییدێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت.
پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
|