کوردستان

ئـەمڕۆ ژمارەیەك چەکـداری پەکەکە، چەكەكانیــان دادەنێــن

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە ،"کەجەکە" لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجەلان چەكەكانیان لەناودەبەن و توركیاش جەخت لەوە دەكاتەوە نابێت هیچ لایەنێكی دەرەكیی ببێتە سەرپەرشتیكاری پرۆسەكە بكات.

ئەمڕۆهەینی11ی تەمووزی 2025  بۆ بەدەنگەوەچوونى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان و جێبەجێکردنى بڕیارەکانی کۆنگرەى 12ى پارتى کرێکارانى کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونى بەرپرسانى تورکیا و عێراق و هەرێمى کوردستان، ژمارەیەک گەریلا چەکەکانیان دادەنێن.

بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکە دوو شاند لە تورکیا و باکوورى کوردستانەوە گەیشتوونەتە هەرێمى کوردستان، شاندى یەکەم ئەحمەد تورک سەرۆکایەتیی دەکات و شاندى دووەمیش تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم) سەرۆکایەتى دەکرێت..

بەپێی زانیارییەكان رێورەسمەكە لە گوندێكی بناری قەندیل بەڕێوەدەچێت لە رێگەی شاشەیەكی گەورەوە ڤیدیۆی چەكدانانەكە پەخش دەكرێت و نزیكەی 30 بۆ 40 گەریلا چەكەكانیان لەناودەبەن. 

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی"کەجەکە" رایگەیاندووە، گەریلاکان لەژێر چاودێریی رێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان" چەکەکانیان لەناودەبەن.

رۆژی 9ـی تەمموزی ئەمساڵ، عەبدوڵا ئۆجەلان، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد، هێزی سیاسەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە و واز لە چەک بهێنن.

لە وەڵامى پەیامەکەى ئۆجەلانیشدا، کەجەکە رایگەیاند، دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن، پرۆسەی ئاشتیی تاکلایەنە پێشناکەوێت و ئەوەی ئۆجەلان دەیڵێت جێبەجێیدەکەن.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.