ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی شوفیرێکی ڕاگەیاند کە تاوانبارە لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە منداڵێکی داوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستگیرکردووە کە ئەمڕۆ لە شەقامی خەبات لە پاش ئەوەی لە منداڵێکی دا هەڵهات".
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکە رایگەیاندووە کە کەسێکی 18 ساڵەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ کاتژمێر5:30 دوای نیوەڕۆ لە شەقامی خەبات لە ڕووداوێکدا شۆفێرێک بەئۆتۆمبێلەکەیەوە لە منداڵێکی دا و شوێنی ڕووداوەکەی جێهێشت و هەڵات.
بە گوێرەی زانیارییەکان منداڵەکە لە ئەنجامی ئەم روداوەدا برینداربووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت.
|