کوردستان

پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە نیوەی كوڵان

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەكات.

لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە" كەش و هەوا بۆ سبەینێ هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەكانی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، بای سوك بۆ مامناوەندی باكوری ڕۆژئاوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەكانی باكوور بەو ئاراستەدا دەگۆڕێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، بابل، دیالە، كەربەلا، نەجەف ئەشرەف، موسەننا، واست، دیوانیە بەرزترین پلەی گەرما 47 پلە دەبێت، لە میسان و زیقار 48 پلە دەبێت و لە بەسرە 49 پلە دەبێت، لە ئەنبار، نەینەوا 45 پلە، هەولێر 43 پلە، سلێمانی و دهۆك 42 پلە دەبێت.

کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی شەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەكانی باكوریش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.

باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەکانی دیکە ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.

کەشناسی هێمای بۆ ئەوەشکردووە، پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەشێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت و نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.

15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.