نوسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرجەم زیانلێکەوتووانی ناو بازاری رزگاری گەرمیان قەرەبوو دەکاتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
دوای ئەوەی 13 دوکان بە هۆی رووداوی ئاگر کەوتنەوە زیانیان بەرکەوت، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی قەرەبوویان دەکاتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەمووز ئاگر لە بازاڕی ناحیەی ڕزگاری کەوتەوە و بە هۆیەوە چەند دوکانێک سووتان نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت قەرەبویان دەکاتەوە.
شەوی ڕابردو 13 دوکان لەناو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری گەرمیان سووتا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی داوە.
|