کوردستان

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنە وەزارییەكەی عێراق دواخراو و 48 کاتژمێرەکە هیچ دەرئەنجامێکی نەبوو

نها نیوز - هەواڵەکان

بڕیاربوو ئەمڕۆش لیژنە پێنج کەسیەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببنەوە، بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەک "دواخراوە"، هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە لەماوەی ئەو 48 کاتژمێرەدا پرسی مووچە 
"نەگەیشتە هیچ بڕیارێك".

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیای (درەو)ی وت "لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ لیژنە وزاریەكە نەگەیشتنە هیچ رێككەوتن و ئەنجامێك و لەسەر هیچ بڕگەیەكی رەشنوسەكان رێكنەكەوتن، لەبەر ئەوەی بەغدا لەسەر یەك بڕگەی ناو رەشنوسەكەی سازشی نەكردووە و سور بووە لەسەر ئەوەی دەبێت نەوت رادەست بكرێت و هەرێم پابەند بێت بە یاسای بودجە و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵێ عێراقەوە".

هەر بەوتەی ئەو سەرچاوەیە "ئەمڕۆش كۆبوونەوە نەكراو دواخرا، هەرچەندە بڕیاربوو لەماوەی 48 كاتژمێردرا واتا ئەمڕۆ لیژنەكە راپۆرتی كۆتایی بداتەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیاری لێبدرێت".

جێی ئاماژەیە، لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا لیژنەیەكی وزاری پێكبهێندرێت بۆ چارەسەری كێشەی مووچە و نەوت، کە تیایدا هەریەکە لە محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان (سەرۆكی لیژنە) و خالید شوانی، وەزیری داد و ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نەعیم عەبودی و خوێندنی باڵا.

ئەوەیش لەکاتێکدایە، دوێنێ لیژنە وزارییەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پلاندانان كە وەزیرەكەی سەرۆكایەتی لیژنەكە دەكات (د. محەمەد تەمیم)، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەسەر هەردوو رەشنوسەكە، هیچ ئاماژەیەك بە رێككەوتن و نزیك بوونەوە لە رێككەوتن نەكراوە.
17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.