کوردستان

تیروپشک بۆ نۆ هەزار و 401 یەکەی نیشتەجێبوون دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان ئاشکرای کرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ نۆ هەزار و 401 یەکەی نیشتەجێبوونەکانی سیتەک، زڕگوێز و کەڵەوانان دەکرێت.

بەرهەم قەرەداغی سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان لە لێدوانێکدا راگەیاند، تا 15 ی ئەم مانگە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن تیروپشک بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و 401 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات.

ئاشکراشیکرد، لە کۆی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانە سێ هەزار و 620 یەکەیان دەکەوێتە سنووری سلێمانی لە سیتەک، زڕگوێز و کەڵەوانان، کە بەشێکیان تەواوبوون و تەنها پرۆژەی خزمەتگوزارییان ماوە".

ناوبراو دەشڵێت "زۆرینەی ناوەکان جیاکراونەتەوە و خاڵبەندییان بۆ کراوە، کە دواتر و بەپێی ئەو خاڵبەندییە بەسەر کرێنشیناندا دابەشدەکرێت".

شایانی باسە لە ساڵی 2013 وە تا ئێستا 2 جار فۆرم بۆ ئەم یەکە نیشتەجێبووانە پڕ کراوەتەوە.

 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.