پلاندانانی عێراق تەوەری گفتوگۆی لەگەڵ شاندی هەرێم ئاشکرا کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
پلاندانانی عێراق تەوەری گفتوگۆی لەگەڵ شاندی هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت"هەناردەی نەوت، رادەستکردنی داهاتی نانەوتی، مووچەی فەرمانبەران و تەوتینکردن تەوەری کۆبوونەوەکانمان بوون".
وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو لەسەر چەند تەوەرێک بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەکارهێنانی نەوت بۆ ناوخۆی هەرێم، رادەستکردنی داهاتی نانەوتی، هەروەها مووچەی فەرمانبەران و تەوتینکردنی بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان بوون.
بەپێی بڵاوکراوەکە، لیژنەکە جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان کردووەتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو بابەتانە، بە شێوەیەک کە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی رابردوو لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لێژنەیەک کە لە پینج وەزارەت پێکهاتووە و دوو وەزیری کوردیشی تێدایە بۆ دانوستان لەگەڵ شاندی هەرێم دیاریکرا و بۆ چارەسەری پرسی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا.
|