نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئه‌عره‌جی کۆبوونەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 9ی حوزەیران نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند" له دیدارەكەدا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئه‌منیی عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد".
له ته‌وره‌ێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، تیشكیان خسته سه‌ر دۆخ و دوایین پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی سیاسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ی عێراق و تێوه‌نه‌گلانی له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات.
پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكی تری ئه‌منی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی بوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی بەشێک لە میدیاکانی عێراق ئەعرەجی بە فەرمانی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەرێمی کردوە و هۆیەکەشی بۆ دۆخی هەستیاری ناوچەکە و عێراق دەگەڕێتەوە.
|