تەیف سامی: کاتێک مووچە دەنێرین کە هەرێم بە مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵ ڕازی بێت
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە ناردنی مووچە بۆ هەرێم پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوت و رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەشڵێت بەپێچەوانەوە بە پێی یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکرێت.
ئەمرۆ چوارشەممە 9ی حوزەیران میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە کە تەیف سامی لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندوە" ئەگەر نەوت ڕادەست نەکرێت و لە ڕێگەی سۆمۆوە نەفرۆشرێت و داهاتی نانەوتی ڕادەست نەکرێت، ئامادە نین هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بنێرین، بەپێی یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی کاردەکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغدا بەو مەرجە ڕازی دەبێت پارەی مووچەی مانگی پێنج و شەش بنێرێت، کە هەرێم بە مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵ ڕازی بێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیار بوە کە لانیکەم مووچەیەک بۆ مووچەخۆرانی هەرێم تەرخان بکرێت و بنێردرێت بەلام تەیف سامی ناڕەزایەتی دەربریوە و رایگەیاندوە"بەپێی ئەو بڕگە و یاسایانەی لەبەردەستماندایە نابێت پارە بۆ مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت تاکو ڕێککەوتنەکان یەکلا دەبێتەوە، چونکە هیچ بەرپرسیارێتییەک هەڵناگرم کە لەدەرەوەی یاسا پارە بۆ هەرێم بنێردرێت".
|