کوردستان

ناوی ئەو گەڕەکانەی لە سلێمانی کارەبایان کرایە 24 کاتژمێری بڵاوکرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ناوی ئەو گەڕەکانەی بڵاوکردەوە کە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ گەیشتووە و دەشڵێت، 141 هەزار هاوبەش کارەبای 24 کاتژمێریان پێگەیشتووە.

‎بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، تیایدا هاتووە: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتیان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەر شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنه‌یی مەلیك مەحمود) كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری.

‎باسی لەوەشکردووە: دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی ڕووناكی زیاتر لە 41 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری كە لە 92 فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.

‎گەڕەکەکانیش بریتین لە: (سێتوان _ زێڕینۆك _ خەبات _ یاڵەكەی خەبات _ شۆڕشی نوێ _ ئیبراهیم ئەحمەد _ كانیبا_ گوڵی شار _ گرین ستی _ شوقەكانی یەكگرتوو _ هۆمەرە كوێر _ گەڕەكی چیا _ نەخۆشخانەی هیوا _ نەخۆشخانەی ئەنور شێخە _ نەخۆشخانەی سمارت _ سەرشەقام _ بەشێكی مامۆستایان _ وەیس _ جولەکان _ بەرانان _ گردی عەلی ناجی _ كانی ئاسكان _ عەقاری _ شێخ فەتاح _ شێخ محێدین _ قالاوە _ چوارباخ _ شارەوانی _ حاجی ئاوا _ هۆتێل گراند میلینیۆم _ مامۆستایان _ باخان _ سەربەرزی _ مەجیدبه‌گ _ باخی سەعید بەگ _ كارێزەوشك _ هەواری تازە _ شێخان _ رزگاری تازە _ زەرگەتە _ شەهیدانی زەرگەتە _ گردی ئەندازیاران _ بەشێكی بەرانان _ بەختیاری _ بەختیاری تازە).

‎دەشڵێت: بە گوێرەی ئامارەكان کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی ڕووناكی و کارەباکەیان دەبێتە بەردەوام بریتیە لە (140,000) هاوبەشی كارەبا كە (504,000) هاووڵاتی لێی سوودمەنددەبن، هەروەها 291 مۆلیدەش كوژاونەتەوە.

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.