کوردستان

شەڕەكەی خەبات بەردەوامە و عەشیرەتی هەرکی هۆشداری دەدەن

نهانیوز-هەواڵەکان

لەقەزای خەبات شەڕەتەقە بەچەکی قورس و مامناوەند لەگەڵ هیزە ئەمنییەکانی پارتی لە هەولێرو عەشیرەتی هەرکی روویدا، لە ئێستا دا هەرکییەکان سەنگەری بەرگرییان داناوە و دەڵێن "ئەگەر تا شەش كاتژمێری دیكە هێزە ئەمنییەكانی هەولێر نەكێشننەوە ئێمە هێرش دەكەینە سەریان".

ئێوارەی دوێنێ، لە ئەنجامی ئەو شەڕەی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و عەشیرەتی هەرکی لە گوندی گردە رەشەی سنووری قەزای خەبات روویدا،هەتا تا ئێستا دوو کەس کوژراون کەیەكێكیان هاوڵاتییەو ئەوەی تریان لە هێزەكانی زێرەڤانیە.

حەیدەرهەرکی برای خورشید هەرکی کەسایەتیی عەشیرەتی هەرکی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ئێستادا شەڕ وەستاوە، بەڵام هەردوو هێزەکە بەرامبەر یەک راوەستاون، لە ئێستادا هێزی زیاتر بەڕێوەیە بەرەو گوندەکە بێن.

جەختیشیکردەوە، نە چەک دادەنێین نە خۆمان رادەستدەکەین و لە شەڕکردن و بەرگریکردن بەردەوام دەبین.

هێزەكەی خورشید هەركی رایدەگەینن، سەنگەری بەرگریمان لێداوە، ئەگەر تا شەش كاتژمێری دیكە هێزە ئەمنییەكانی هەولێر نەكێشننەوە ئێمە هێرش دەكەینە سەریان.

پاشنیوەڕۆى رۆژى سێشەممە 8ـی تەمموز، هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنى خورشید هەرکى چوونە سەر ماڵەکەى، بەڵام رەتیکردەوە خۆى رادەستبکات و شەڕ بە چەکى سوک و مامناوەند لە نێوان هەردوولا روویدا.

عەشیرەتى هەرکى یەکێکە لە عەشیرەتە گەورەکانى کوردستان و وەک خۆیان دەڵێن لە شەڕی داعـشدا 300 بۆ 400 شەهیدیانداوە و پێویستە بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

 
 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.