کوردستان

قوباد تاڵەبانی: ئەوەی ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆیە قبوڵ بكرێت هەرێمی كوردستان بچووك دەكاتەوە

نهنایوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆیە قبوڵ بكرێت هەرێمی كوردستان بچووك دەكاتەوە و دەشڵێت: دەبێت بگەینە ڕێككەوتنێك كە قابیلی جێبەجێكردن بێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ یەكێك لە میدیاكانی، باس لە ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكات و ئاماژە بەوە دەدات، ئەوەی ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆی نێوان هەردوولایە، لێدانە لە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت: دەبێت بگەینە ڕێككەوتنێك كە قابیلی جێبەجێكردن بێت، هەروەها نابێت ڕێككەوتنەكە دەستكاری بكەن و هەر جارێك داوای شتێك بكەن، ڕۆژێك داوای خاڵە سنوورییەكان دەكەن، ڕۆژێكی دیكە فڕۆكەخانە و تا وای لێدێت ڕۆژێك چاو دەكەینەوە هەرێمی كوردستان نەماوە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: بەداهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوتی و نا نەوتیش، ناتوانین مووچەی مووچەخۆران بدەین.

لەبارەی دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیش، قوباد تاڵەبانی وتی، “بەڵێنماندا هاوسەنگی هێز رێک بکەینەوە و ڕێکمان کردوە “.

ڕاشیگەیاند، لە بەرزترین ئاستی حکومەتی تورکیا لە پەریوەندیدام بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی، داخستنی فرۆکەخانەکەش بەڕووی تورکیادا زیانی بۆ هەردولا هەبووە.

ئاشكراشی كرد، ئەو هێرشانەی ئەم ماوەیە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و سلێمانی بە تایبەت ئەو دەستانە دیارن و دەزانرێت کێیە و بە دڵنیاییەوە بە سزای خۆشیان دەگەن.

18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.