ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لێژنەیەک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم پێکدەهێنێت
نهانیوز-هەواڵەکان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتاییهات کە یەکێک لە تەوەرەکانی پەیوەست بوو بە هەرێمی کوردستان بەتایبەت نەوت و مووچە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە، بەڵکو بڕیاردراوە لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران پێکبهێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا.
لیژنەکە پێکدێت لە وەزارەتەکانی پلاندانان، دارایی، داد، خوێندنی باڵا و تەندروستی. دوای کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات.
|