کوردستان

محەمەد حاجی مەحمود: رادەستكردنی نەوت واتا رادەستكردنی هەموو سەروەرییەكانی هەرێم

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پرسی نەوت پایەیەکی بنچینەی دەوڵەتی سەربەخۆیە، هەربۆیە "رادەستکردنی نەوت واتا رادەستکردنی هەموو سەروەرییەکانی کوردستان". 

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێکس" نوسیویەتی "پرسی نەوت یەکێکە لە پایە بنچینەییەکانی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، تەسلیمکردنی تەواوی ئەو مەلەفە، بەرپرسیارێتی مێژووییە بەرامبەر نەوەی ئێستا و داهاتوو".

‏لەبارەی نەوتیشەوە ناوبراو نوسیویشیەتی "ڕادەستکردنی نەوت واتە ڕادەستکردنی هەموو سەروەرییەکان. نابێت ڕەشنوسەکەی بەغدا بۆ ئەو پرسە قبوڵبکرێت".

‏"داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان خۆیان تووشی هەڵەی مێژوویی نەکەن!". سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وای وت
17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.