قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد دەگەینە رێككەوتن
نها نیوز – هەواڵەکان
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغداد دەگەینە رێككەوتن و وەفدێكی هەرێم لە بەغدایە و ئێوارەی ئەمڕۆش كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن، دەشڵێت "ئومێد هەیە دوای كۆبوونەوەی ئەمشەو هەرێم و عێراق بگەن بە رێككەوتن".
ئەمرۆ دووشەممە 7ی تەموزی 2025 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دوای كردنەوەی پڕۆژەی شەقامێك لە سلێمانی لە لێدوانێکی دا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، پێشتروەفدێكی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و كۆبوونەوەكان باشبوون و ئێستا وەفدێكی هەرێم لە بەغدایە و بەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
ئاشکراشی کرد، بڕیارە وەفدەكەی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆش لە بەغداد كۆبوونەوە ئەنجامبدەن.
|