مەسرور بارزانی دوایین هەوڵەکانی بۆ چارەسەری مووچە ئاشکرا کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
مەسرور بارزانی لە میانی کۆبوونەوەیەک رایگەیاند" کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی"، وتیشی" شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە بەغدان بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا، کێشەی بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەمموز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە میانی دیدارێک لە هەولێر رایگەیاند" بەغدا، بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاری و بە شێوەیەکی نادەستووری، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات."
وتیشی" کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی".
سەبارەت بە دوایین هەوڵەکان بۆ چارەسەری مووچە مەسرور بارزانی رایگەیاند"شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە بەغدان بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا، کێشەی بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت."
سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە لەوەی" هەرێمی کوردستان، نابێت بە هەڕەشە و مەترسی بۆ هیچ لایەک و هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکی سەقامگیریی و ئارامی دەبێت لە ناوچەکەدا".
|