کوردستان

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند” ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئەمرۆ دووشەممە ٧ی حوزەیران کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی سەبارەت بە کەشی شبەینێ رایگەیاند"سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوویییە سنووریەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی

سۆران: 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی.

 
2025-07-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.