کوردستان

شاندی هەرێم بۆ تاوتوێی پرسی مووچە گەیشتە بەغدا

نهنایوز-هەواڵەکان

میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە کە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەبارەی رەشنووسەکە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات. 
 
شاندەکە پێکهاتووە لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.
 
چوونی ئەو شاندە لەکاتێکدایە، بەغدا رەشنووسێکی بۆ رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەکردووە و چاوەڕوانی وەڵامی هەولێرە. بڕیارە ئەمڕۆ هەولێر وەڵامی بەغدا بداتەوە.

دوو مانگە تێپەڕی، بەڵام مووچەخۆرانی مانگی هەرێم مووچەی مانگی 5یان وەرنەگرتووە و کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێم وبەغدا لەسەر کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچە و هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم و بە تایبەتی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی دڵخۆشکەریان نەبووە و بەغدا سوورە لەسەر داواکارییەکانی ولە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری چارەنوس لەسەر موجەی هەرێم بدات.
2025-07-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.