کوردستان

هەرێم بە فەرمی رازی بوونی خۆی لەسەر رێککەوتنەکە رادەگەیەنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمرۆ هەرێم بە رەشنووسی رێککەوتنەکە رازی بووە، هەرێم تەواوی نەوتەكەی رادەستی بەغداد دەكات، لە بەرامبەر ئەوەی حکومەتی فیدراڵی پێویستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمە نەوتییەکان دابین بکات.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، رەشنوسی رێککەوتن لەبارەی رادەستکردن وهەناردەی نەوت لە قۆناغی کۆتاییدایە و گۆڕانکارییەکی سەرەکی کە تێیدا کراوە، ئەوەیە، تەواوی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێم رادەست دەکرێت، لە بەرامبەر ئەوەی حکومەتی فیدراڵی پێویستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمە نەوتییەکان دابین بکات.

بەگوێرەی رەشنووسی رێککەوتنەکە، لیژنەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دوو مەبەست؛ یەکەمیان، دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و، دووەم، دیاریکردنی ئاستی پێویستی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ بەرهەمە نەوتییەکانی وەک نەوتی سپی، بەنزین، گازۆیل، کە بە گوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت حکومەتی فیدراڵ دابینی بکات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: بڕیارە رۆژی دووشەممە، (7)ی تەمموز، وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بە بەغداد بگات بەوەی بەو شێوازی رادەستکردنی نەوتە رازی بووە، ئەگەر رێککەوتنەکە کێشەی بۆ درووست نەبێت، لەم هەفتەیەدا پارە دەگاتە هەرێم.

چاوەڕواندەكرێت سبەی كۆبوونەوەی دیكە لە نێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامبدرێت و ئەگەر رێككەوتنی لەسەر بكرێت رۆژی سێشەممە دەخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.