کوردستان

عەبدوڵا ئۆجەلان، پەیامێکی بڵاو کردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە لە رێگەی شاندی ئیمراڵییەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند، دەبێت هەموو لایەک بۆ ئەو هەنگاوە نوێیانە و بەگوێرەی پێویستی پڕۆسەکە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری لەگەڵ ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “ئێمە ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ئیمراڵی کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری و نیویمان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام دا، زۆر بە باشی تێپەڕی چاوپێکەوتنەکە، دۆخی تەندرووستی بەڕێز ئۆجالان زۆر باش بوو، لە گفتوگۆکاندا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پڕۆسەکە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و دەبێت هەموو لایەک بۆ ئەو هەنگاوە نوێیانە و بەگوێرەی پێویستی پڕۆسەکە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

پارتی دەم دەشڵێت، سبەی شاندی ئیمراڵی بە جیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و هاوسەرۆکانی پارتی دەم کۆدەبێتەوە.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.