کوردستان

یەکێتیی داوای بەپەلە چارەسەر کردنی مووچە دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی داوای بەپەلە چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.

ئەمرۆ یەکشەممە 6ی تەمووزی 2025 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەک دا لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەو پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی ئاماژەی بە بارودۆخی ئێستای خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی توێژی مووچەخۆران کرد کە بەدەست کۆمەڵێک گرفتی ئابورییەوە دەناڵێینن.

شێخ جەعفەر جەختی کردەوە کە خەڵک مافی خۆیەتی گلەیی لەم رەوشە بکەن کە تێیدان و لەو رووەشەوە پێویستە تێکۆشەرانی یەکێتی وەک هەمیشە لەگەڵ ئێش وئازارەکانی کۆمەڵانی خەڵکدابن و کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەن کە توانای چارەسەرکردنیان هەیە

هەروەها راشیگەیاند بەپەلە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربکرێن و کۆتایی بەمەینەتییەکانی خەڵک بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی بهێندرێت.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.