وەفدی (دەم پارتی) لە ئیمرالی گەڕایەوە و بڕیارە پەیامی عەبدوڵا ئوجەلان بڵاوبکرێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
شەشەمین سەردانی وەفدی دەم پارت لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی کۆتایی هات و بریارە پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجەلان بە زوویی بڵاوبکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی حوزەیران وەفدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دوای دیدارێكی (دوو كاتژمێرو نیو)ی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، لە دورگەی ئیمرالی گەڕایەوە.
بڕیارە وەفدەكە راگەیەندراوێكی نوسراوی لەبارەی دواین دیداری خۆی لەگەڵ ئۆجالان بۆ رایگشتی كوردستان و توركیا بڵاوبكاتەوە.
وەفدی (دەم پارتی) بۆ دیداری ئەمڕۆی ئۆجالان پێكهاتبوو لە هەریەكە لە (پەروین بوڵدان)، (مەدحەت سانجار)و (فایەق ئۆزگور ئەرۆل)، مەدحەت سانجار كە لە شوینی كۆچكردوو (سری سورەیا ئۆندەر) دانرابوو، ئەمڕۆ یەكەمجار بوو بچێتە دیداری ئۆجالان.
میدیای نزیك لە پارتی كرێكارانی كورستان دەڵێت"رێبەر ئاپۆ راگەیاندراوێکی مێژوویی بڵاودەکاتەوەو دواتر شاندی ئیمرالی (دەم پارتی) لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەم هەفتەیە گروپێك لە گەریلاكانی پە*كە*كە لە مەراسیمێکی "سیمبولیک"دا ژمارەیەک چەک لەناودەببەن، ئەمەش وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ بانگەوازەكەی ئۆجالان و بریاری پارتەكەیان بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە.
|