کوردستان

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لێژنەی دەستپاکی عێراق گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا  لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی تەممووزی 2025، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمان گەیشتنە هەولێر.

هاوکات شاندەکە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشوازی لێکرا.

سەردانەکەی مەشهەدانی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەربارەی پرسە هاوبەشەکان، چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆسیەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان. 

ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو مانگە هاوڵاتیانی هەرێم مووچەکانیان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.


15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.