کوردستان

وتەبێژی ئەپیکور باس لە هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

کۆمەڵەی (ئەپیکور) ڕایدەگەیەنێت کە چاوەڕێی واژۆی سەرۆک وەزیرانی عێراقن بۆ دەستپێکردنەوەی هەنارەکردنی نەوتی هەریمی کوردستان و جەختیش دەکاتەوە لەوەی مەرج و داواکارییەکانیان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە.

مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان(ئەپیکور) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" دۆسییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەردەستی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدایە و چاوەڕوانی واژۆی ئەو دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو کە مەرج و داواکارییەکانیان گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە و هەر ئەوانەی پێشوون.

پێشتر ئەپیکور ڕایگەیاندبوو کە مەرجی سەرەکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، دڵنیاکردنەوەیە لەوەی شایستە داراییەکانیان پێ بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێت.

هەفتەی ڕابردووش پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو نووسراوێک دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دراوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و "چاوەڕێی واژۆی سوودانین".

کۆمەڵەکە داوای وەرگرتنەوەی ملیارێک دۆلار دەکات کە وەک قەرز لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە لە تشرینی یەکەمی 2022ەوە تاوەکو ئازاری 2023.

ئەپیکور، لە هەشت کۆمپانیای بیانی بواری نەوت پێکهاتووە کە 60%ـی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنن، پاش ڕاگرتنی هەناردەش ئێستا ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.


16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.