چوارچێوەی هاماهەنگی پرسی مووچەی هەرێم یەکلایی دەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆنووسی رێککەوتنی نێوان هەر دوو حکومەتی هەرێم و بەغدا خراوەتە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق و بریارە لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بریاری کۆتایی لە سەر بدرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ نها نیوز دوا زانیاری لە سەررێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەخاتە روو و دەڵێت "کۆنووسی رێککەوتنی نێوان هەر دوو حکومەتی هەرێم و بەغدا خراوەتە بەردەم محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بریارە لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بریاری کۆتایی لە سەر بدرێت.
لەلایەکی ترەوە وهەر بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغداد لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتەکان پەسەندبکرێت و بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدرێت.
ئەمە لە کاتێدایە، مووچەخۆران 2 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە وچارەنوسی ئەو دوومووچەیە هێشتا بەنادیاریی ماوەتەوە.
|