کوردستان

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی خولی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی خولی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.

لیژنەی بالای تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .

ڕاشیگەیاندووە، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خوێندكاران دەتوانێت لە خوێندنگەكان فۆرمی پەڵپ (اعتراچ) پربکەنەوە لە ڕێکەوتی ٦ی۷ی۲۰۲٥ تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان ڕێکەوتی ۹ی۷ی۲۰۲٥ ، بەدڵنیایەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە.

 

بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس: https://apps.apple.com/iq/app/e-halsangandn/id6738302171

بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید: https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eparwarda.ehalsangandn

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.