کوردستان

شاندێکی پارتی دەم سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

نهانیوز-هەواڵەکان

دەم پارتی رایگەیاند"، لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پارتەکەدا رێوڕەسمێک رێکدەخەن".

ئەمڕۆ شەممە ٥ی تەمموز پارتی دەم، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پارتەکەدا رێوڕەسمێک رێکدەخەن".

هەر لەو پەیوەندییەدا پارتی دەم 15-20 کەسی لە رۆژنامەوانان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بینینی رێوڕەسمەکە بانگێشتکردووە و لەگەڵ شاندی پارتەکەدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

باسی لەوەشکردووە، هیچ رێگرییەک نییە لەوەی هەر رۆژنامەوانێکی دیکە لەسەر ئەرکی خۆی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و رێوڕەسمەکە بە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی تورکیا بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە یەکەم رێوڕەسمی چەکدانانی ئەندامانی پەکەکە لەنێوان 10 تاوەکو 12ـی تەمموز لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.