کوردستان

ئەردۆغان دوایین هەنگاوەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند" لە چەند ڕۆژی داهاتووش لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبمەوە"، دەشڵێت"بە چەکدانانی پەکەکە قۆناغێکی نوێی دیموکراسی لە تورکیا دەستپێدەکات".

ئەمڕۆ شەممە 5ـی تەممووزی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند" چەکدانانی پەکەکە پرۆسەی ئاشتی خێراتر دەکات".

ئەردۆغان باسی لەوەش کرد" لە چەند ڕۆژی داهاتووش لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبێتەوە و قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکەن"، دەشڵێت" بە چەکدانانی پەکەکە، قۆناغێکی نوێی دیموکراسی لە تورکیا دەستپێدەکات."

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی دەم پارتی، سەرۆکی دەزگای میت ئامادە دەبێت.

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.