نهانیوز نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکانی هەرێم وبەغدا لەسەر چارەسەرکردنی پرسی مووچە ئاشکرا دەکات
نهنایوز-هەواڵەکان
کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێم وبەغدا لەسەر کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچە و هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم و بە تایبەتی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی دڵخۆشکەریان نەبووە و بەغدا سوورە لەسەر داواکارییەکانی وهەرچی هەرێمی کوردستانیشە جەخت لەوەدەکاتاتەوە کە " بڕیارەکانیان جێبەجێ کردوون وبیانوەکانی بەغدا سیاسین".
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە نهانیوزی راگەیاند" گفتۆگۆکان بە چڕی بەردەوامن و بڕیارە ئەم سێشەممەیە رەشنوسێک لە نێوان هەرێم وبەغدا لەسەر هەر سێ پرس ئامادە بکرێت و ببرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی وەکوو بڕیارەکانی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ بکرێت وبەمجۆرە مەسولیاتەکەی هەموو لایەک هەڵیدەگری ، لەبەر ئەوەی نە وەزیری دارایی و نە سودانی بەتەنیایی ناچنە ژێرباری".
وتیشی" رەشنوسەکە چەند بابەتێکە کە یەکەمیان نەوتە: پێشنیازی هەرێم چی بێت و پێشنیازی عێراق چی بێت، نزیک بوونەوەیەک لەم دوانەی تیایدا دەبێت،
دووەم: داهاتی نانەوتی : کە لە مانگەکانی داهاتوو جیاوازی لەسەر رەقەمەکەی هەبوو، لە رەشنوسەکەدا وەردەکاری تێدا دەبێت کە چی دەگرێتەوە و دەبێت هەرێم چەندی بنێرێت و بەغدا لەسەر رەزامەندی بدات.
سێیەم: لەبارەی لیست وتەوتین وبەبانکی کردن کە کێشەیەکی ئەوتۆیان لەسەر نییە تێێدا دەبێت".
ئاشکرای کرد کە گرێ کوێرەکە بابەتی نەوتە و رەنگە لەم هەفتەیەدا بکرێتەوە و چارەسەر بکرێت.
|