پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممە، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لە کاتەکانی بەیانیدا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
سۆران: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی.
|