کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند" بەهۆی پشووە سبەی دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن دابەش ناکرێت."

هەینی 4ـی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێریاری سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە 6ـی تەمووزی 2025، لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ ڕۆژی دووشەممە 7ـی تەممووزی 2025 دواخراوە.

ڕاشیگەیاندووە" لەبەر ئەم هۆکارە، لە ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 7ـی تەممووزی 2025 بڕی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری هاوپەیمانان".

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو،  هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (6) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

 
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.