رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەنرا
نهانیوز-هەواڵەکان
سبەی شەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی عاشووراوە پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی، ڕۆژی شەممە، 5ی تەممووزی 2025، بەبۆنەی ڕۆژی عاشووراوە، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، رۆژی یەكشەممە، 6ی تەممووزی 2025، دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
|