کوردستان

پلەانی گەرما نزم دەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان
 
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەش و هەوای ئەمڕۆ پێشبینی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا لە هەندێک ناوچە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هاوکات پێشبینی بۆ کەشی سبەینێش بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت”سبەی شەممە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ”.

پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

 سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

 کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

 هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

 حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان :41 پلەی سیلیزی

2025-07-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.