کوردستان

درۆنێک لە ڕۆژئاوای هەولێر خرایە خوارەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتە خوارەوە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریش دەڵێت" ڕووداوەکە هیچ زەرەر و زیانێکی بۆ فڕۆکەخانە نەبووە".

ئەمرۆ پێنجشەممە 3ی حوزەیران درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتە خوارەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا چەند جارێک لێدرا. لای خۆیەوە دانا توفیق، بەرێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەوەکالەت میدیای پارتی ڕاگەیاند" گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر ئاسایی کرایەوە و گەشتەکان دەستیان پێکردەوە، بەهۆی ڕووداوەکە تەنیا یەک فڕۆکەی فلای ئەربیل کاتی دابەزینی دواخرا، ڕووداوەکە هیچ زەرەر و زیانێکی بۆ فڕۆکەخانە نەبووە".

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.