کاروان یار وەیس: پەرلەمانتارانی کورد بۆ چارەسەری مووچە لە هۆڵی پەرلەمان مان بگرن
نهانیوز-هەواڵەکان
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکات بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی پەرلەمانتارانی کورد لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق مان بگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزەیران کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" بۆ فشار دروستکردن بەمەبەستی چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان داوا دەکەم لەناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق مان بگرین و ئەندامێتی خۆمان هەڵپەسێرین و بایکۆتی دانیشتنەکانی وەرزی تازەی یاسادانان بکەین، تائەوکاتەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدرێ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
کاروان یار وەیس لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشی دا داوا دەکات پەرلەمانتارانی کورد بە هانای بانگەوازەکەیەوە بچن، دەشڵێت" خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کاندید نەکردوە بۆیە بانگەوازەکەی بۆ دەنگ کۆکردنەوە و موزایدەی پێش هەڵبژاردن نییە".
|