کوردستان

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کەرکوک بیسترا

نهانیوز-هەواڵەکان

میدیا کوردییەکان بڵاویانکردەوە،  نزیکەی کاتژمێر 09:00ی ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک بیستراوە کە رەنگە بە دوو هۆکار بووبێت، یەکەم دەوترێت، دەگوترێت مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی سەربازیی کەرکووک کراوە کە دەکەوێتە تەنیشت فڕۆکەخانەی مەدەنی، دەنگۆیەکی دیکەش باس لەوە دەکات بئەگەر هەیە درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزەیران  میدیاکان بڵاویانکردەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کەرکوک بیستراوە و تا ئێستا نازانرێت سەرچاوەی دەنگەکە چی بووە.

هەر لەو بارەیەوە  عەمید مازن غەریب، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک بە میدیاکانی ڕاگەیاند" دوو زانیاری لەبارەی دەنگەکە هەیە، یەکەم: دەوترێت مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی سەربازیی کەرکووک کراوە کە دەکەوێتە تەنیشت فڕۆکەخانەی مەدەنی و دووەم: دەنگۆیەکی دیکەش هەیە، دەگوترێت درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە و لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبییەوە براوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.