کوردستان

شەپۆلێکی خۆڵبارین روودەکاتە هەرێمی کوردستان

نهانیوز-هەواڵەکان

شەپۆلێکی خۆڵبارینی مام ناوەند بۆ چڕ ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێم، و شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت”لەمڕۆوە شەپۆلەکە دەگات”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ڕاگەیاند، بەهۆی زیاد بوونی خێرایی بای باکوری خۆرئاواوە لەئاڕاستەی خۆرئاواوە بۆ سەروی تا 20 کم لەسەعاتێکدا ، لەمرۆو ڕۆژانی داهاتوو شەپۆلێکی خۆڵبارینی مام ناوەند بۆ چڕ ناوچە جیاوازه کانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا،  سەرچاوەی ئەم خۆڵبارینە ناوچە بیابانەکانی نێوان عێراق و سووریایە.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە تا ڕۆژی شەممە بەردەوامە و لەدرەنگانی شەمە بەولاوە بەتایبەتی بەهۆی هەڵکردنەوەی بای باکوری خۆرهەڵات و بای بەهێز کاریگاریه کانی بەرەو کۆتایی دەروات، چونکە ئەم بایە ڕێگری دەکات لەهاتنی و چالاکی با لەخۆرئاواوە پەک دەخات.

شاڵاو هیدایەت ڕاشیگەیاند” بەهۆی ئەم شەپۆلەوە پلە کانی گەرما بەشێوازی بەرچاو داده بەزن بەڕێژەی 4 تا 5 پلەی سیلیزی ”

ئەو شارەزای کەشناسییە ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات لە کاتی خۆڵباریندا و دەڵێت:

– پێویستە دەرگاو پەنجەرەکان داخەن لەماڵەوەو شوێنە گشتیه کان ،

– ئەوانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەو هەستیاری”حەساسیەت” و نەخۆشی لوت و چاویان هەیە پێویستە بۆ کاری پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە کەهاتنە دەرەوەش دەمامک ببەستن ،

– پێویستە ئەوانەی ئۆتۆمبلیان هەیە یان مۆلیدەی کارەبایی دوای خۆڵبارین فڵتەرەکانیان خاوێن کەنەوە چونکە کاریگەری خراپی هەیه لەسەر مەکینەکانیان.

9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.