کوردستان

دارا سێکانیانی، باشترین هەنگاوی کرداری بۆ مووچە دەخاتە روو

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  لە بارەی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند، باشترین هانگاوی کرداری ئەوەیە رێکەوتنەکەیان رابگەینن و کاتی هاتنی مووچە دیاری بکەن.

دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم تایبەت بە نها نیوز رایگەیاند، لە هیچ شوێنێک دا مووچە خۆر سزا نادرێت، بەڵام لێرە  بەداخەوە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان مووچەخۆر سزا دەدرێت، وتیشی" بەداخەوە مووچەخۆرانی هەرێم بوونەتە قوربانی یارییەکی ناشیرینی نێوان هەرێم و بەغداد".

 سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لە  یەکلایی کردنەوەی پرسی مووچەی هەرێم لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێت، دارا سێکانیانی رایگەیاند، ئەگەر کۆبوونەوەش بکرێت، هیچ پەیوەندی بە مووچەی هەرێمەوە نابێت.

دەشڵیت "دەبێت مووچەی هەرێم لە رێگەی  پابەندبوون بە یاسای بوودجەوە چارەسەر بکرێت نەوەک رێککەوتنی سیاسی.

ئەو ئەندام پەرلەمانە  ئەماژە بەوە دەکات  "حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکات و  لە پێناو بەرژەوەندی هەندێک کۆمپانیا وشەخسی تایبەت، مووچە خۆرکراوەتە قوربانی".

دوای دوو مانگ لە دابەشنەکردنی مووچە لە هەرێم، بە پێی زانیارییەکان، چاوەێ دەکرێت  لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهانگی هاتنی مووچە یەکلایی بکرێتەوە، بریاریشە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.