کوردستان

خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت ئاشکرا بوو

نهانیوز-هەواڵەکان

میدیای پارتی لە راپۆتێکدا دەڵێت" هەرێم و بەغدا لە پێنج خاڵدا ناکۆکیان هەیە"، دەشڵێت" تا ئێستا هیچ رەشنووسێک لە نێوان دوو شاندەکە نەنووسراوە".

ئەمرۆ چوارشەممە ٢ی تەمموز میدیایەکی پارتی بڵاویکردەوە کە دوو شاندی هەرێم و بەغدا لە کۆی گشتی دە خاڵدا لەسەر پێنج خال ناکۆکن.

بە گوێرەی کەناڵەکە عێراق پێداگرە لەسەر ئەوەی پێوستە ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانە بکرێت، بەڵام هەرێم داوای 120 هەزار بەرمیل دەکات بۆ بەکارهێنانی لە ناوخۆی کوردستان.

هەرەوەها پرسی تێچووی دەرهێنانی نەوتیش بووەتە جێگەی ناکۆکی، هەرێم داوای گەڕاندنەوەی تێچووی هەموو نەوتی کوردستان دەکات بەڵام عێراق ئامادە نییە تێچووی نەوتی بەکارهاتوو لە کوردستان بداتەوە.

بە گوێرەی میدیای پارتی  تا ئێستا هیچ جورە ڕەشنووس یا خود ڕێکەوتنێک لە نێوان شاندی هەرێم و بەغداد نەکراوە و شاندی هەرێم گەڕاوەتەوە بۆ هەولێر بۆ تاوتوێی بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ وتەبێژی حکومەت رایگەیاند" رەشنووسێک لە نێوان هەرێ و بەغداد ئامادەکراوە"، دەشڵێت" رەشنووسەکە تەنها واژۆی سودانی ماوە بۆ ئەوەی بچێتە بوار جێبەجێکردنەوە و پرسی مووچەش بەوە چارەسەر دەکرێت".

 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.