کوردستان

محەمەد حاجی مەحمود: سودانی وتویەتی تاوەکو هەرێم هەڵنەوەشێتەوە مووچەتان بۆ نانێرین

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شاندی هەرێمی وتووە؛ مووچە نانێرین تاوەکو هەرێم هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام "لەدایک نەبوون بیر لەنەمانی هەریام بکەنەوە". 

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەدیدارێکدا وتی "سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شاندی هەرێمی وتووە، هەر کاتێک حکومەتی هەرێمتان هەڵوەشایەوە، ئەو کاتەوە مووچە و بودجەتان بۆ دەنێرین".

وتیشی "هێشتا لەدایک نەبووە ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە هەرێمی کوردستان نەمێنیت یان هەڵبوەشێتەوە".

محمەد حاجی مەحمود ئاماژە بەوەش دەکات "کە ئێمە بێدەنگین بۆ ئەوەیە چارەسەری بدۆزرێتەوە، ئەگینا دەستبردن بۆ سەروەری وڵاتەکەمان مایەی قەبوڵکردن نییە، هەر ئەوەندەتان پێدەڵێین".

"گەورەترین هەڵەی کورد ناردنە دەرەوەی نەوتە لەرێگەی عێراقەوە". سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات  وا دەڵێ
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.