کوردستان

وتەبێژی حکومەتی هەرێم، زانیاری لە سەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم، رایگەیاند، هەتا رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئیمزا نەکرێت، کێشەی مووچە چارەسەر ناکرێت، دەشڵیت "سودانی دەتوانێت ئێوارەی ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگ بنێرێت".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاند، ئەمرۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی مووچەو بەرێوە چوو، دەشڵێت "مەسەلەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کراوەتە مەرج بۆ ناردنی مووچەی هەرێم ".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، رێکەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەرێم و بەغدا کراوە و لە ئێستا دا بۆ مووچە، چاوەریی ئیمزای محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن کە واژۆ لە سەرئەو رێککەوتنە بکات کە لە نێوان هەرێم و بەغدا ئامادە کراوە.

پێشەوا هەورامانی، راشیگەیاند، لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری پرسی مووچە و رێککەوتنێک ئامادەکراوە و خراوەتە بەردەم سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەگەر هەر کاتێک واژۆی بکات، راستەوخۆ دەتوانرێت مووچەی دوو مانگ بۆ هەرێم بنێردرێت.

وتیشی، واژوویەک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت خراوەتە بەردەم سودانی و هیچ کاتی ناوێت، دەتوانێت ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەر دەوامیش نەبێت واژووی لەسەربکات و مووچەی دوو مانگ بنێرێت

ئەمرۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی لەبارەی پرسی مووچە بەرێوە چوو و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە هیچ شاندێکی دیکە سەردانی بەغدا نەکات و چاوەڕوانی وەڵامی محمەد شیاع سودانی بکەن سەبارەت بەو پێشنیازەی کە هەرێم بۆ بەغدای ناردووە.

لە دوای 2 مانگ لە دابەشنەکردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم، تا ئێستا هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە نییە.

20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.