کوردستان

نها زانیاریی نوێ لە سەر رێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

نهنایوز-هەواڵەکان

بە پێی زانیارییەکانی "نها "هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتوون،بەڵام هێشتا کێشەی نەوت ماوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە لەسەر رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و 10 خاڵ ئامادەکراوە وەک رێککەوتنی سەرەتایی بەڵام ئەو خاڵانەی زۆترین ناکۆکی لەسەرە پرسی ژمارەی بەرمیلی نەوتی رۆژانەیە لەگەڵ خەرجی دەرهێنانی و پرسی بەکارهێنانی نەوت بۆ دابینکردنی سوتەمەنی ناوخۆ.

نها زانیویەتی، عێراق داوای 280 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم دەکات و حکومەتی هەرێمیش ئامادەنییە پێی بدات، لەبەر ئەم هۆکارەش، حکومەتی عێراق مووچەی راگرتووە و هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی مووچە، رادەستنەکردنی ئەو نەوتەیە.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت "عێراق وتویەتی ئێمە بەنزین و هەر پێداویستییەکی سوتەمەنی دیکە دابین دەکەین بۆ هەرێم و ئامادەنین پارەی دەرهێنانی ئەو نەوتە بدەین کە خۆتان لە ناوخۆ بەکاری دێنن یان دەبێت رادەستی ئێمە بکرێت.

 لە رۆژی پێنج شەممە 26ی حوزەیرانەوە، گفتوگۆی جددی لە نێوان شاندی باڵایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم و بەغدا دەستی پێکرد وهێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە 2 مانگ زیاترە مووچەخورانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و هێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ دابەشکردنی مووچە.
 
 

 

23کاتژمێر پێش ئێستا
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.